بەکتریای دڵخۆشی.. دۆزینەوەیەکی نوێ مرۆڤایەتی دەگۆڕێت

هەموومان ناوی بەکتریامان بیستووە، هەمیشە وا بیردەکەینەوە زیانبەخشە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر بەکتریای سوودبەخشیش هەن، بەڵام نوێترینیان ئاشکراکردنی بەکتریای دڵخۆشییە لەلایەن گروپێکی توێژەرانەوە ئاشکراکراوە.

پزیشکانی نەخۆشخانەی دەروونی لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا ئاشکرایانکردووە، لە ڕیخۆڵەکندا بەکتریایەکیان دۆزیوەتەوە کە گۆشەگیری کەمدەکاتەوە و ناوی لێنراوە “بەکتریای دڵخۆشی”.

بەپێی توێژەران، ئەم دۆزینەوە زیاتر هاوکارییان دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی تووشی گۆشەگیری بوون، بە ڕێگەی زانینی ئەو کردارانەی لە ڕیخۆڵەدا ڕوودەدەن و دیاریکردنی میکانیزمی نوێ لە چارەسەری نەخۆشییەکەدا.

ئاماژە بەوە دەکات، کە دەتوانرێت بەکتریاکە لە جۆرێک دەرمانی چارەسەردا بەکاربهێنرێت، هەروەها بە گرنگیدان بەو ڕاستیەی کە جەستە خۆراک دەدات بەو بەکتریایانەی پێویستی پێیەتی، کە دەتوانرێت یارمەتیدەربێت لە دەستنیشانکردنی خەمۆکیدا.

لەکاتی پشکنیندا دەتوانرێت بزانرێت ئایا ئەو بەکتریایەی “بەکتریای دڵخۆشی” کە لە جەستەدا هەیە، لە کەسی نەخۆشدا کەمترە لە رادەی پێویست یان بەو ئاستەیە کە هەر کەسێکی ئاسایی پێویستییەتی.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی چین داوا لە سوپا دەكات "ئامادەبن بۆ جەنگ"

بابەتی دواتر

محەمەد شیاع سودانی: ئاسایشی عێراق هێڵی سوورە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share