بەهۆی پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئۆپیک+  نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی دووەم بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی پێشبینییەکانی بەردەوامبوونی ئۆپیک+ بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەم مانگەدا، هەروەها کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ئاستی خواست لەسەر نەوت.

نرخی نەوتی برێنت کاتژمێر 9:15 خولەک لە بازاڕەکانی جیهاندا 53.2 دۆلار و 1.22 و بە ڕێژەی %2.33 بەرزبووەتەوە، نەوتی خاوی تەکساس 49.58 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا بەبڕی 1.6 و بەڕێژەی %2.18 بەرزبووەوە.

فیریندرا چوهان، شیکەرەوە لە کۆمپانیای ئێنێرجی ئێسبێکتس دەڵێت، ئاڕاستەکانی دابەزینی دۆلار و ئامادەکارییەکانی وەبەرهێنەران بۆ بوژانەوەی کەرتی نەوت لەمساڵدا پاڵپشتییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، نیشانەکان ئاماژەی ئەرێنییان هەیە بۆئەوەی ئۆپیک+ ڕێکارەکانی درێژە پێبدات بۆ بەرهەمهێنانی نەوت کە پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر کردبوو.

هەروەها محەمەد بارکیندو، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی ئۆپیک، دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن خواست لەسەر نەوت لە 5.9 بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ 95.9 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزببێتەوە لەمساڵدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی دەستپێکرد

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share