پێکانەکە چییە و کەی دەگەڕێتەوە؟ پێکان بەرۆکی مێسی-یشی گرت..

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین دووچاری پێکان بووە و ناتوانێت لە ڕووبەرووبوونەوەی هەفتەی 14ی خولی فەرەنسا بەرامبەر لۆریان بەشداری بکات.

جۆری پێکانەکە چییە؟

“پوڵگا” تووشی هەوکردنی بەستەری (ئەخیل) بووە، ئەم جۆرە پێکانەش لەنێوان یاریزاناندا باوە و بەهۆی ماندووبوون و فشارەوە دروست دەبێت.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەفسانەکەی وڵاتی “تانگۆ” پشوو وەربگرێت و هەفتەی داهاتوو بەفەرمی بگەڕێتەوە بۆ یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی پاریس.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە مۆندیالی 2022 چەند ڕۆژێکی ماوە، یاریزانەکە داوای لە ئیدارەی پاریس کردووە لە دوایین یارییەکانی قۆناغی یەکەمی وەرزدا ڕووخسەتی پێبدەن پشوو وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: هەموو زیادكردنێكی باج لە هەرێمی كوردستان نایاساییە

بابەتی دواتر

عێراق ئۆتۆمبێل دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە گریانەوە بۆ خۆشی

لە یارییەکەى بەرازیل و بۆلیفیا دەستی کرد بە گریان هاتە دەرەوە وتی کێشەم زۆرە و پێویستم بە پزیشکێکی…
Total
0
Share