نوێترین لێدوانی گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەرسیتی

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەرسیتی جەختی كردەوە لەوەی ڕیاڵ مەدرید شایستەی یاریی كۆتایی بووە و ڕەتیشیكردەوە كە ئەو هیچی بە یاریزانەكانی وتبێت.

ئاماژەی بەوەشدا كە ساڵی داهاتوو هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی چامپینۆز لیگ دەدەنەوە و گەر سەركەوتوو نەبوون، ساڵێكی تر هەوڵ دەدەن.

–  ئێمە تەحەدایەکی گەورە لە پێشمانە ئەویش بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگە

– ڕکابەری کردن بەرامبەر یانەیەکی بەهێزی وەک ڕیاڵ مەدرید بەچێژە

– وەرزی داهاتوو هەوڵی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ دەدەین ئەگەر نەمانتوانی وەرزی دواتر هەوڵ دەدەینەوە

– من هیچم بەیاریزانەکان نەوت دوای شکستمان بەرامبەر ڕیاڵ چونکە ئەمە تۆپی پێیە دەبێت قبوڵی بکەین

– ڕیاڵ مەدرید شایستەی یاری کۆتایی بوو

– ‎پێموایە لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید شایستەی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگن، وادیارە هێشتا ئەوەندە باش نیم كە ببمە پاڵەوان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share