ژاپۆن ناسناوی پاڵەوانی جیهانی بۆ کاراتێ بەدەستهێنا و میسڕ دووەم بوو

هەڵبژاردەی کوڕان و کچانی ژاپۆن ناسناوی پاڵەوانی جیهانیان بۆ یاریی کاراتێ بەدەستهێنا، هەڵبژاردەی میسڕیش پلەی دووەمی مسۆگەرکرد.

لە دوبەی – ئیمارات بەئامادەبوونی هەزار جەنگاوەری شارەزای بواری کاراتێ، پاڵەوانێتیی جیهانیی ژمارە 25ی کاراتێ لەسەر ئاستی جیهان ئەنجامدرا، دەستپێکی کێبڕکێکان لە 16ی تشرینی دووەم بوو و تاوەکو 21ی هەمان مانگی خایاند.

یاریزانانی ژاپۆن بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان توانییان لە کۆتا ڕۆژی پاڵەوانێتییەکەدا لوتکەی ڕیزبەندیی هەڵبژاردە جیهانییەکان مسۆگەربکەن، ژاپۆنییەکان حەوت میدالیای ڕەنگاوڕەنگیان بەدەستهێنا، کە چواریان ئاڵتونی بوون لەگەڵ زیوینییەک و برۆنزییەک.

لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی میسڕ بە کۆکردنەوەی هەشت میدالیای ڕەنگاوڕەنگ پلەی دووەمی بەدەستهێنا، کە سیانیان ئاڵتونی و دوو زیوین و سێ برۆنزی بوون.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا بە کۆکردنەوەی پێنج میدالیا، پلەکانی چوارەم و پێنجەمیش بۆ هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و فەرەنسا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.…
Total
0
Share