زیاد جەبار: هەموو زیادكردنێكی باج لە هەرێمی كوردستان نایاساییە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو زیادكردنێكی باج لە هەرێمی كوردستان نایاساییە و جەختیشدەكاتەوە، گرفتی ئێستای هەرێمی كوردستان نەبوونی یاسای بودجەیە كە وایكردووە داهاتەكان بە شێوەیەكی یەكسان بەسەر ناوچەكاندا دابەشناكرێن.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان تاوەكو كۆتایی خولی پایزەی ساڵی داهاتووە و دەبێت تا ئەو كاتە هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەموو زیادكردنێكی باج لە هەرێمی كوردستان نایاساییە، بەڵام حكومەت ڕایگەیاندووە دەستكراوە بە ڕێكخستنەوەی باج.

ئاشكراشیكرد، ئەو كێشانەی لە ئێستادا هەن نەبوونی یاسای بودجەیە لە هەرێمی كوردستان ئەگەر یاسای بودجە هەبێت داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بە یەكسانی بەسەر ناوچەكاندا دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمین بابەشێخ: ئەركی هەمووانە هەوڵەکان بۆ ئارامی و پاراستنی سەروەریی هەرێم یەکبخەین

وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان په‌یامێكى له‌باره‌ى هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، هەر جۆرە پەلامارێك بۆ…
Total
0
Share