هالاند .. 90 ملیۆن بە دوو ساڵ دەرکەوتن

ئیرلینگ هالاند دوای دوو ساڵ دەرکەوتن لە یاریگاکانی ئەوروپا، نرخەکەی سێ هێندە زیادیکردووە و لەڕووی وەرزشییەوە لە سەرجەم هێرشبەرانی دیکە سەرکەوتووتربووە.

بەر لەدەستپێکی مۆندیالی لاوانی خوار تەمەن 20 ساڵ، هالاند لە یارییەکی نێودەوڵەتییدا نۆ گۆڵی بەرامبەر هندۆراس تۆمارکرد، لێرەوە سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشا.

دوای ئەوە لەگەڵ یانەی ڕێدبول سالزبۆرگ ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد. یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە هاوینی 2019 وەک یەکەم یانەی داواکار 40 ملیۆنیان پێدا و گواستییانەوە بۆ ڕیزەکانیان، لەو ساتەوە بۆ یانە زەردە ئەڵمانییەکە یاریدەکات لەکۆی 63 یاری 62 گۆڵی تۆمارکردووە و 18 گۆڵی ڕەخساندووە.

هەشت یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا کردووە و 10 گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی ڕەخساندووە.

بەرەوپێشچوونی هالاند لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بەڕێژەی لەسەدا سەدە، لە وەزی 2019-2020وە 45 یاری بوندس لیگای کردووە، 42 گۆڵ و 14 ئەسیستی تۆمارکردووە، نرخی گواستنەوەی لە ترانسفێر مارکتەوە بە 130 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بابەتی پێشتر

 یوسف دیمیر ڕیکۆردێکی دیکە دوای مێسی

بابەتی دواتر

ئەو بڕە شەکرەی بۆ جەستە پێویستە بەبێ زیانی تەندروستی چەندە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ شەممە لەخول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گرنگ بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد و مانچستەر…
Total
0
Share