ئیسپانیا دەستبەسەر یەختێكدا دەگرێت نرخەكەی 140 ملیۆن دۆلارە

لە ماوەی رابردوودا لە چەندین وڵاتی ئەوروپادا دەست بەسەر ئەو یەختانەدا گیران كە خاوەنكارە روسییەكان خاوەنیانن

دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا دەستیان بەسەر یەختێكی روسیدا گرت كە خاوەندارێتییەكەی بۆ بەرپرسێكی ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە بەهۆی سەرپێچیكردنی رسوماتی چاككردنەوە.

لە ماوەی رابردوودا لە چەندین وڵاتی ئەوروپادا دەست بەسەر ئەو یەختانەدا گیران كە خاوەنكارە روسییەكان خاوەنیانن، لە پاش شەڕی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا.

دادگای ئیسپانیا بڕیاریدا بە دەستبەسەراگرتنی یەختێكی گەورە كە نرخەكەی دەگاتە 140 ملیۆن دۆلار، خاوەنەكەی بەرپرسێكی گەورەی جێبەجێكارە لە دامەزراوەیەكی حكومیی روسیی پەیوەندیدار بە بەرگری، دوای ئەوەی خاوەنەكەی لە حوزەیرانی رابردووەوە رسوماتی چاككردنەوەی وەستاندنەوە، وەك ئەوەی ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاماژەی پێداوە.

یەختەكە ناوی (میریدیان ئەی)ە و پێشتر بە ناوی (ڤالێری) ناسراو بوو و درێژییەكەی 85 مەترە.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی گرفتی ئێستای دابەشكردنی نەوتی سپی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

پۆلیسی دهۆک: بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کەسێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share