نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی ساڵی 2021 کارەسات لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت

بەرپرسانی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان کە 193 دەوڵەتی جیهان تێیدا بەشدارن، شەوی ڕابردوو هەینی 4ی کانونی یەکەم، ئاشکرایانکرد کە ساڵی داهاتوو ژمارەیەک کارەساتی مرۆیی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە، پێویستیشە لەسەر وڵاتانی دەوڵەمەند ڕێگەنەدەن وڵاتانی هەژار بێبەشبن لە ڤاکسینی کۆرۆنا.

دەیڤد بیزلی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکیی جیهانی و تێدرۆس ئەدھانۆم گابریاسوس، بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەمیانی بەڕێوەچوونی گفتوگۆی تایبەت بە کۆرۆنا COVID-19 وتارێکیان پێشکەشکرد و هۆشدارییاندا لە دروستبوونی کارەساتی مرۆیی لە ساڵی تازەدا بەهۆی برسێتی و هەژارییەوە.

بیزلی ڕایگەیاند، “2021 لەگەڵخۆیدا کارەسات دەهێنێت کە لە قۆناغی ئێستاماندا دەتوانین ئەوە ببینین”، ئاماژەی بەوەشکرد کە برسێتی لە دەرگای زیاتر لە 10 وڵات دەدات.

دەشڵێت، “2021 توشی خراپترین کارەساتی مرۆییمان دەکات لە مێژووی 75 ساڵەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا”.

هەروەها تێدرۆس ئەدھانۆم گابریاسوس ھۆشداری ئەوەشی دا کە لەبەر ئەوەی ھەژاری و برسییەتی پێکوتەی نییە بۆیە دوای کۆتاییھاتنی پەتاکە، جیهان ڕوبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە.

گێبریاسوس ڕایگەیاند، ساڵێک بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تێپەڕیوە و ھۆشداری ئەوەشی دا کە لە دوای ئەم پەتایە، جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە.

ناوبراو وتی، “پێکوتەی ھەژاری و برسییەتی بوونی نییە، پێکوتەی نادادپەروەری و گۆڕانکاری کەشوھەوا بوونی نییە”.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس ئەوەشی خستەڕوو کە پەتاکە کێشەیەکی جیھانییە و بۆیە دەبێ چارەسەرەکەشی جیھانی و دادپەروەرانە بێت.

بابەتی پێشتر

بەحرەین دەبێتە دووەم وڵات ڤاكسینی فایزەر بەكاربهێنێت

بابەتی دواتر

پارێزگای ئەنبار.. یەکەمین مەیدانی پێکدادانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share