پۆلیسی هەولێر لەبارەی دزینی ماتۆڕی گەشتیارێك روونكردنەوە دەدات

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی رووداوی دزینی ماتۆڕی گەشتیارێكی بیانی لە شارەكەدا دەدات و دەڵێت، رادەستی خاوەنەكەی كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئافرەتێکی بە رەچەڵەک هۆڵەندی کە وەکو گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو و لە رێکەوتی (2024/11/16) لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شەقامی (شەست مەتری) لە هەولێر ماتۆڕسکیلەکەی دزراوە، پاش ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

دەشڵێت، دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری، توانیمان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ماتۆڕسکیلەکەی بۆ بدۆزینەوە، لە کاتێکدا چەند مەترێک لە شوێنی مانەوەی دوور خرابووەوە و ماتۆڕسکیلەکەی لەکار کەوتبوو، دواتر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

پۆلیسی هەولێر باس لەوەشدەكات، ناوبراو هیچ سکاڵایەکی یاسایی تۆمارنەکردووە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش سەبارەت بەو رووداوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاریکاریی تەواوی خۆمان لەگەڵ دانیشتووان و دامەزراوە تەندروستییەکانی واست رادەگەیەنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت، بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی…
Total
0
Share