دۆناڵد ترەمپ جێگرێک بۆخۆی دەستنیشان دەکات

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کە بەنیازە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دووبارە کاندید بکاتەوە دەیەوێت نیکی هێلی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دیاریبکات.

کەناڵی سی بی ئێس نیوز بڵاویکردەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کاندیدکردنی نیکی هێلی، پارێزگاری پێشووی ویلایەتی کارۆلینای باشووری بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا خستووەتە بەردەم ئەندامانی نووسینگەکەی ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی سەرکەوتووبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەنجامی راپرسییەکانی ئەم دواییە ناوبانگی نیکی هێلی زیادیکردووە و راوێژکارێکی باڵای سەرۆکی پێشوو لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندبوو، بەپێی پێشبینییەکان پێدەچێت نیکی سێیەم یان دووەم بێت لە ویلایەتی ئایۆوا.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 5ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەبچێت، ئەنجامی راپرسییە گشتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی پەسەندکراوی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی پارتی کۆمارییەکانە و لە کێبڕکێدایە لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

کورسی کۆتای کەمینەکان لە ئەنجومەنی پارێزگاکان چۆن دابەش دەبێت؟

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: فرمێسکی ژنان شەڕەنگێزی پیاوان کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share