بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، مەرگی هونەرمەندی گەورە و ناسراوی کورد (باکووری) خەمێکی گەورەیە و فەرهەنگ و رۆشنبیریی کوردی، بەڵام ناو و ناوبانگی بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بە زیندویی دەمێنێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد باکووری پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “مەرگی هونەرمەندی گەورە و ناسراوی کورد (باکووری) خەمێکی گەورەیە و فەرهەنگ و رۆشنبیریی کوردی، کەسایەتییەکی گەورەی لە بوارەکانی موزیک ، نووسین و پەروەردە لەدەستدا”.
هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، “هونەرمەند باکووری مێژوویەکی درەوشاوە و پڕ لە کاری گەورە و نایابی لە دوای خۆی بۆ گەلەکەمان بەجێهێشت و ناو و ناوبانگی بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە”.
لە کۆتایی پەیامەکەشدا رایگەیاندووە، “پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە، هاوڕێیان و هونەرمەندان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانم. لە خوای گەورە داواکارم رۆحی مامۆستا باکووری شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت”.