بافڵ تاڵەبانی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و یاساشكێنیی لەگەڵ وەزیری دادی عێراق تاوتوێكرد

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عێراق تاوتوێی چەسپاندنی دادپەروەری و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و یاساشکێنی- یانكرد.

لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی سەربەخۆیی و میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکان، چەسپاندنی دادپەروەری و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و یاساشکێنان و چۆنێتی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لەنێوان دەسەڵاتی دادوەری ھەرێم و عێراق لەپێناو چەسپاندی ئارامی و ئاسایشی زیاتر و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ.

بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و ڕوونیکردەوە بەھەموو شێوەک دژی یاساشکێنان و سەرپێچیکارانی بڕیارەکانی دادگاکان دەوەستینەوە و ڕێگەنادەین پێشێلکارانی یاسا سوود لە جیاوازییەکانی ھەرێم و عێراق وەربگرن و بە توندرین شێوەش ڕوبەڕویان دەبینەوە.

ڕوونیشکردەوە، نابێت ھیچ کەسێک لەسەروو یاساوەبێت و پێویستە ھەمووان وەک یەکبین لە بەرامبەر بڕیارەکانی دادوەر و یەکێتی بەڕێزێکی زۆرەوە دەڕوانێتە سەربەخۆیی دادگاکان و بڕیارەکانی دادوەرانیش ڕێزلێگراوە.

جەختی لەوەشكردەوە، “دژی ھەر مەرام و ھەوڵێکیش دەوەستینەوە کە دادگاکانمان بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنێت و بخرێنە ژێر ھەژموونی نەتەوەیی، مەزھەبی و ئاینی”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی تەقینەوەكەی بەغداد دەكات

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن: عێراق پێویستی بە دەوڵەتە نەک شۆڕش

بابەتی پەیوەندیدار
Total
9
Share