دوای دوو مانگ لە رفاندنی شوانێک رزگارکرا

دوای دوو مانگ لە رفاندنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە شوانێک لە سنووری گوندی نارێنی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە رزگارکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، “دوای دوو مانگ لە رفاندنی لە لایەن چەکدارانی داعشەوە شوانێکی دانیشتووی گوندی نارێنی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە رزگارکرا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “شوانەکە ناوی سەباح نورییە، لە دوای رفاندنی چەکدارانی داعش داوای پارەیەکی خەیاڵیان دەکرد بە مەبەستی ئازادکردنی، تا ئەمشەو ئازادیان کرد”.

ئاشکراشی کرد، “خێزانەکەی سەباح بڕی پەنجا هەزار دۆلاریان بە چەکدارانی داعش داوە لە بەرامبەر ئازادکردنی کوڕەکەیاندا”

.
ئەمە یەکەمجار نییە لە سنووری ناوچە دابڕێندراوەکان هاوڵاتییانی مەدەنی دەڕفێندرێن و لەبەرامبەر بڕێک پارەدا ئازاد دەکرێن، لەماوەی رابردوودا چەکدارانیت داعش دوو شوانکارەی دیکەیان رفاندبوو لە بەرامبەر بڕێك پارەدا ئازادیان کردبوون.

بابەتی پێشتر

بە سەربازیکردنی زۆرەملێ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناو و ناوبانگی هونەرمەند باکووری بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share