بانكی ناوەندی بەڵێنێك دەدات و هاوڵاتییان لە وەرگرتنی قەرز و پێشینەكان سوودمەند دەبن

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرپرسانی بانكی ناوەندیی عێراق بەڵێنیانداوە كە ئۆفیسێكی بانكی ناوەندیی عێراق لە سلێمانی بكەنەوە بەوەش هاوڵاتییان هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سوودمەنددەبن لە وەرگرتنی ئەو قەرز و پێشینانەی كە دەدرێتە هاوڵاتییان و مووچەخۆران.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر وەكو لیژنەی دارایی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكمان كرد و نووسراوێكم ئاراستە كرد بۆ كردنەوەی لقێكی بانكی ناوەندیی عێراق لە سلێمانی.

راشیگەیاند، دواتر سەردانی بانكی ناوەندیی عێراقم كرد و بەدواداچوونم بۆ نووسراوەكە كرد كە سەرۆك وەزیرانی عێراق نووسراوەكەی ئاراستەی بانكی ناوەندیی عێراق كردووە و پارێزگار و بەرپرسانی بانكی ناوەندیی عێراق رایانگەیاند، “ئەوان ئامادەن ئۆفیسێكی بانكی ناوەندی لە سلێمانی بكەنەوە كە هەمان كاری لقێكی بانكی ناوەندی لە سلێمانی بكات و راستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە بانكی ناوەندییەوە”.

ئاشكراشیكرد، بە كردنەوەی ئەو ئۆفیسەی لقی بانكی ناوەندی هاوڵاتییان و مووچەخۆران دەتوانن لە وەرگرتنی پێشینە و قەرزەكان كە دەدرێت هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سوودمەندبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانی گردی زەرگەتە: پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و کۆنفرانسی سبەینێ خەوشی یاسایی لەسەرە

باڵی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، “پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و داوای پەسەندکردنیمان کردووە، کۆنفرانسەکەی سبەینێش خەوشی یاسایی لەسەرە”.…
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵكەوە و ناچم كێشە بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەم

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی رادەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام دەست لەكاركێشانەوەی ناكاتە ئەوەی…
Total
0
Share