ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی دوایین بلیتی قۆناغی 16ی بڕی.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له یاریگای “سان سیرۆ” میوانداریی ڕێدبوڵ سالزبۆرگی نه‌مسایی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “ڕۆسۆنێری” له خوله‌که‌کانی 14، 46، 57، 90 له‌لایه‌ن ئۆلیڤێر جیرو (دوو گۆڵ) و ڕادی کرونیچ و جونیۆر میسیاسهوه تۆمارکران.
له هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا، یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له یاریگای “ستامفۆرد بریج” به‌رامبه‌ر دینامۆ زاگریبی کرواتی یاریکرد، یارییه‌که به بردنه‌وه‌ی یانه ئینگلیزییه‌که (2-1) کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “بلوزی له‌نده‌ن” له خوله‌که‌کانی 18 و 30 له‌لایه‌ن ڕه‌حیم ستێرلینگ و دێنیس زه‌که‌ریاوه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی دینامۆ له خوله‌کی حه‌وت له‌لایه‌ن برونۆ پیتکۆڤیچهوه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، یانه‌کانی چێڵسی و میلان به پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌می گرووپی چواره‌م گه‌یشتنه قۆناغی (16)، یانه‌ی سالزبۆرگی نه‌مسایی به پله‌ی سێیه‌م بۆ خولی ئه‌وروپی دابه‌زی.
له کۆمه‌ڵه‌کانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌میشدا، یانه‌کانی به‌نفیکا و پاریس سان جێرمان به یه‌که‌م و دووه‌م، له کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م مانچسته‌ر سیتی و بوروسیا دۆرتمۆند پێشوه‌خته سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان مسۆگه‌رکردبوو.
ئه‌نجامی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و (گه‌ڕی شهشهشهمی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ):
میلان 4-0 سالزبۆرگ
چێڵسی 2-1 دینامۆ زاگریب
مانچسته‌ر سیتی 3-1 ئیشبیلیه
کۆپنهاگن 1-1 دۆرتمۆند
ماکابی حه‌یفا 1-6 به‌نفیکا
یوڤانتۆس 1-2 پاریس سان جێرمان
گرووپی پێنجه‌م
چێڵسی (یه‌که‌می گرووپ)
میلان (دووه‌می گرووپ)
سالزبۆرگ (بۆ یوروپا لیگ)
گرووپی حه‌وته‌م
مانچسته‌ر سیتی (یه‌که‌می گرووپ)
دۆرتمۆند (دووه‌می گرووپ)
ئیشبیلیه (بۆ یوروپا لیگ)
گرووپی هه‌شته‌م
به‌نفیکا (یه‌که‌می گرووپ)
پاریس سان جێرمان (دووه‌می گرووپ)
یوڤانتۆس (بۆ یوروپالیگ)