به‌نفیکا بلۆفێکی به‌هێزی له‌ پاریس سان جێرمان دا

به‌نفیکا به‌ قۆناغی پاڵاوتنه‌کاندا تێپه‌ڕیکرد و گه‌یشته‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کان، تاوه‌کو گه‌ڕی پێنجه‌م به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (11) خاڵ له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان له‌ کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مدا هاوتا بوو، هه‌ردوو یانه‌ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی (16) مسۆگه‌ربوو، به‌ڵام به‌ جیاوازییه‌کی زۆری گۆڵ، پاریس له‌ لووتکه‌دا بوو.

له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌مدا، پاریس (2-1) له‌ یوڤانتۆسی برده‌وه‌، به‌ڵام به‌نفیکا شه‌ش گۆڵی له‌ ماکابی حه‌یفای ئیسرائیلی کرد و گۆلێکی لێکرا، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌، هه‌موو داتاکانی به‌نفیکا و پاریس هاوتا بوونه‌وه‌.

6 یاری

14 خاڵ

16 گۆڵیان کردووه‌

7 گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌

9 گۆڵ (جیاوازی گۆڵ)

له‌ هه‌ردوو یاریی ڕووبه‌ڕوودا یه‌کسانبوون به‌ ئه‌نجامی (1-1)

به‌ ناچارییه‌وه‌ یاسای (یاریی خاوێن) به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێکرا، به‌وپێیه‌ی به‌نفیکا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا گۆڵی زیاتری تۆمارکردووه‌ پله‌ی یه‌که‌می گرت و پاریسی خسته‌ پله‌ی دووه‌م.

پاریس سان جێرمان له‌ قۆناغی (16) ڕووبه‌ڕووی یه‌کێک له‌م یانانه‌ ده‌بێته‌وه‌: مان سیتی، ڕیاڵ مه‌درید، چێڵسی، تۆتنهام، بایرن میونشن، پۆرتۆ، ناپۆلی)

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان دوایین بلیتی (16)ی بڕی و پاریس به‌ دووه‌م سه‌رکه‌وت

بابەتی دواتر

تۆڕێكی دزەپێكردنی نەوت لە عێراق دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناپۆلی چاوەڕێی کۆنتییە

دی لۆرێنتس بڕیاری کۆتایی لەسەر دەرکردنی ڕۆدی گارسیای ڕاهێنەر داوە پێیوایە تیپەکەى لە ژێر دەستی گارسیا خراپ دەردەکەوێت…
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە لە كێشەدایە

یانەی بەرشلۆنە كێشەی دارایی هەیە و پێویستی بەوەیە بەرزكەرەوەی چوارەم بەكاربهێنێت. تا ئێستا یانەی بەرشلۆنە سێ بەرزكەرەوەی دارایی…
Total
0
Share