کومان بەرانبەر ئەتلەتیکۆ بەرشلۆنەیەکی نوێ دیزاین دەکات

بەهۆی پێکانی ئانسو فاتی و سێرجیۆ بۆسکێتسەوە، ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە بە تاکتیک و پلانی نوێ ڕوبەڕوی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.

ئانسو فاتی لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی بارسا دووچاری پێکانی ئەژنۆی هات و سێرجیۆ بۆسکێتس بەهەمان شێوە لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان، ئەم دوو پێکانە ڕۆناڵد کومان ناچاردەکات بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و 10 کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی ساڵی 2020، واتا تاوەکو حەوانەوەکانی سەریساڵ پێکهاتەکەی بە فۆرمێکی نوێ بگۆڕێت.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی نوسیویەتی، ” کاتی یاریکردن و تاقیکردنەوەی میرالیم پیانیچ هاتووە، لەم وەرزەدا لە دوو ڕوبەڕوبوونەوەی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر فرێسڤاروشی و یوڤانتۆس، هەروەها لە ڕوبەڕوبوونەوەی دینامۆ کیێڤ و بە گشتی لەکۆی 900 خولەک 252 خولەک هاوشانی فرینکی دی یۆنگ بەشداریکردووە”.

یاریزانە بۆسنییەکە لە خولی ئیسپانیا چالاکی نەبووە، هێشتا لە سوڕی خۆگونجاندندایە، بەڵام پێکانی فاتی و بۆسکێتس پڕۆسەکە خێرادەکەن، لەلایەکی دیکەوە سێرجی ڕۆبێرتۆ لەم وەرزەدا لە پێگەی ناوەند یاریپێنەکراوە و بەدوور دەزانرێت جێگەی “بۆسکی” بگرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی موندۆ، کومان لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە دیزاینی پێکهاتەکانی دەکاتەوە، لە هێڵی بەرگری ئەلبا و پیکێ و لانگلێت لەگەڵ یەکێک لە دێست یان سێرجی ڕۆبێرتۆ بەکاردەخات، لە هێڵی ناوەند پیانیچ و دی یۆنگ، پێکهاتەی هێرشبەریش دەگۆڕێت بۆ یاریکردنی مێسی لە پێگەی سەنتەری هێرشبەری، گریزمان بۆ پێگەی “فاڵس 9″، دیمبیلی لە باڵی ڕاست و کۆتینیۆ یان پێدری لە باڵی چەپ.

بابەتی پێشتر

فایزەر مژدەیەكی نوێ لەبارەی كاریگەری ڤاكسینەكەیەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

شازادەی ڕۆما دەگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share