کۆرۆنا لە ڕووی داراییەوە زیانی قورسی بە یانە گەورەکان گەیاندووە

ڤایرسۆی کۆرۆنا گەورەترین زیانی بە یانە گەورەکانی ئەوروپا گەیاندووە

یانە گەورەکانی ئەوروپا بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە لە ڕووی داراییەوە زیانی قورسیان بەرکەوتووە و لە پێش هەمووانەوە یانەی پاریس سانت جێرمان.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی دارایی دامەزراوەی “کەی بی ئێم جی” تایبەت بە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، کە تایبەتە بە یانە گەورەکان لە شەش بەهێزترین خولی ئەوروپا، دەرکەوتووە یانەکانی پاریس سانت جێرمان و پۆرتۆ و یوڤانتۆس بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو داهاتیان لە ساڵی 2020دا بە ڕێژەی لەسەدا 10 کەمیکردووە، بەهەمان شێوە داهاتی یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن بە ڕێژەیەکی کەمتر لە لەسەدا 10 زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام سێ یانەی ناوبراو بە لە بواری دیکەدا داهاتیان زیادیکردووە و بەو شێوەیە قەرەبووی کەلێنە داراییەکانیان کردووەتەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە سەروبەندی ئەو یانانەیە کە زۆرترین داهاتیان هەبووە و گەیشتووەتە 681 ملیۆن یورۆ، لە پلەی دووەمدا بایرن میونشن هاتووە بە 607 ملیۆن، هەروەها لیڤەرپوڵ لە پلەی سێیەمدایە بە 557 ملیۆن، پلەی چوارەمیش بۆ پاریس سانت جێرمان بووە 540 ملیۆن.

هەمان لێکۆڵینەوە دەریخستووە، لەسەر ئاستی تاکە کەسی کیلیان مباپێی هێرشبەری پاریس سانت جێرمان گرانبەهاترین یاریزانی جیهانە بەبڕی 200 ملیۆن، لە کاتێکدا نرخی هەموو یاریزانان کەمیکردووە.

پلەکانی دیکەش بەم شێوەیە بوون:

  1. ڕەحیم ستێرلینگ 132 ملیۆن
  2. جادۆن سانچۆ 130 ملیۆن
  3. محەمەد سەڵاح 122 ملیۆن
  4. هاری کەین 120 ملیۆن
  5. مارکۆس ڕاشفۆرد 112 ملیۆن

لە ڕیزبەندییەکەدا لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین لە پلەی 12دا هاتووە بە 110 ملیۆنەوە، هەروەها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە لیستی 50 گرانبەهاترینەکەدا بوونی نەماوە و نرخی بۆ 63 ملیۆن کەمیکردووە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولەکانی ئەوروپا بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

قوربانیانی كۆرۆنا لە جیهاندا 2 ملیۆنی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ له‌ گه‌وره‌کانی میلانیان برده‌وه‌ و پاریس یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ میلان برده‌وه‌ و پاریس…
Total
0
Share