هۆڵەندا 12 ژن و 28 منداڵی خێزانی چەكدارانی داعش لە رۆژئاواوە دەگەڕێنێتەوە

حكومەتی هۆڵەندا دەڵێت، 12 ژنی هاوڵاتیی هۆڵەندی كە گوماندەكرێت تاوانی تیرۆرستییان ئەنجامبدابێت، لەگەڵ 28 منداڵیان دەگەڕێنێتەوە وڵاتەكەی.

لە نامەیەكدا بۆ پەرلەمان، حكومەتی هۆڵەندا رایگەیاند، پاش گەیشتنەوەیان بە وڵاتەكە ژنەكان دەستبەسەردەكرێن و دادگایی دەكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی لەم پرۆسەیە “رێگریكردن لە دەربازبوونی 12 گومانلێكراوەكەیە لە سزا”.

خێزان و منداڵانی چەكدارانی پێشووی داعش لە كامپی هۆل و كامپەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان لە رۆژئاوای كوردستان.

لە ئایاری رابردوو دادگای رۆتەردام داوای لە حكومەت كرد لەماوەی چوار مانگدا ئەو كەسانە بگەڕێنێتەوە، یان پابەندییەك لەوبارەیەوە پێشكەش بكات.

لە سەرەتای ئەمساڵیش حكومەتی ئەو وڵاتە پێنج ژنی سەر بە داعش و 11 منداڵیانی لە كامپی رۆژ لە رۆژئاوای كوردستانەوە بۆ وڵاتەكەی گەڕاندەوە. یەكەم ژنی هۆڵەندیش بە یاوەری دوو منداڵەكەی لە تەمموزی 2021دا گەڕێندرانەوە.

بابەتی پێشتر

کۆلیبالی: لە لەندەنەوە بە ڕاکردن دەچمە شاری ناپۆلی

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی سلێمانی زانیاریی لەبارەی درێژكردنەوەی كاتی كاركردنیان بۆ ئێستا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share