سکای نیوز: زمانی کوردی بەرەو جیهانیبوون هەنگاودەنێت

تۆڕی هەواڵی سکای نیوز  کە کەناڵێکی ئیماراتی – بەریتانییە لەسەر زمانی کوردی لە پۆستەری پێشوازی پاپادا دەڵێت، “زمانی کوردی بەرەو جیهانیبوون دەڕوات و پاپا گرنگی بە کوردەکان دەدات”.

سکای نیوز نوسیووەیتی، ” بەوپێیەی زمانی کوردی خراوەتە سەر لۆگۆی سەردانی پاپا بۆ عێراق، لە پاڵ زمانی عەرەبی و کلدانی، نیشانەی ئەرێنین کە زمانی کوردی بووەتە زمانێکی جیهانیی گەورە”.

سکای نیوز لەسەر ئەو لۆگۆیە نوسیویەتی کە بۆ پێشوازی لە پاپا دروستکراوە و دەڵیت، ” هاتنی پاپا بۆ هەێمی کوردستان و دانانی زمانی کوردی لەسەر لۆگۆکە، نیشانەی برەودانی ڤاتیکان و پاپایە بە کوردەکان و ئاماژەی ئەرێنیی هەیە”.

لە لۆگۆی پێشوازی لە پاپادا نەخشەیەکی عێراق هەیە و ئاڵای عێراق و ڤاتیکانی تێدایە لەگەڵ هەردوو ڕوباری دیجلە و فورات، لە دەرەوەی نەخشەکەش بە زمانی عەرەبی – کلدانی- کوردی نوسراوە، “ئێوەش هەموو بران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە: سێ رۆژی جەژن 85 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە

وتەبێژی گەشتوگوزارى هەڵەبجە، رایدەگەیەنێت، “سێ رۆژی جەژن 85 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە”. هەورامان جەلال، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ…
Total
0
Share