لە دهۆك كەسێك بە هەڵە كوژرا و كەسێكی دیكە برینداربوو

لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لەكاتی مەشق و ڕاهێناندا پۆلیسێك بە هەڵە كوژراو و كەسێكی دیكە برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك گواستییەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتی مەشق و ڕاهێناندا لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك كەسێك بە هەڵە كوژرا كە تەمەنی 34 ساڵە و گوللە بەر سینگی كەوتووە و گیانیلەدەستداوە و كەسێكی دیكەش كە بەهەمان شێوە تەمەنی 34 ساڵە برینداربووە و گوللەیەك بەر قاچی كەوتووە و تەندروستی جێگیرە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: لە‌ داھاتوویە‌كی نزیكدا پرۆژە‌یاسای بودجە‌ی ھە‌رێم ئامادە‌ دە‌بێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەسەندكردنی بودجەی عێراق و ڕۆڵی شاندی دانوستانكاری بە بەرزی هەڵسەنگاند و دوپاتیشیدەكاتەوە…
Total
0
Share