قوباد تاڵەبانی: سەرنجمان لەسەر چاکسازی ریشەیی هەبووە

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەو کاتەی بوومە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رووبەڕووی ئاستەنگ و ئالنگاری زۆر بووینەوە، بەڵام توانیمان بەسەریاندا زاڵ ببین و تێیان بپەڕێنین و بەردەوام بین.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارێکیدا کە لە دیداری مێری پێشکەشی کرد رایگەیاند، “ئالنگارییەکانی بەڕێوەبەردن و حکومداری لە عێراق و لە هەرێمی کوردستانیش زۆرن، زۆر گفتوگۆ کراوە لەسەر ئەوەی چۆن حکومەت پێکبهێنرێت چۆن خزمەتی خەڵک بکرێت، هەمووان دەبێت کارەکانمان بە شێوەیەک بکەین باڵانس هەبێت، ئەوەی حکومەت دەیکات لەبەرژەوەندی هەمووان بێت، حکومەت پێویستی بەوەیە بڕیار بدات و بزانێت چۆن بەرژەوەندییەکانی بەدیدەهێنێت”.

باسی لەوەش کرد، “ئێمە لەم کابینەیەی حکومەتدا زۆر کارمانکردووە، جەختمان لە چاکسازی کردووتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بنەبڕی  گەندەڵی بکەین، لەو کاتەی من بوومەتە جێگری سەرۆکی حکومەت زۆر ئاڵۆزی رووبەڕوومان بووەتەوە، بەڵام توانیومانە سەربکەوین بەسەریاندا و بەردەوام بین، ئەو قەیرانانە وای لە ئێمە کرد بیر لە چاکسازی بکەینەوە زیاتر بەرەو پێش بڕۆین”.

وتیشی، “لە ئێستادا هەوڵمان بۆ ئەوەیە کە نەوت تاکە سەرچاوەمان نەبێت و سەرچاوەی دیکەی داراییمان هەبێت، بۆ ئەمەش پێویستە کاری جددیتر بکەین”.

ئاشکراشی کرد، “ئێمە لە سەرەتاوە سەرنجمان لەسەر ئەنجامدانی ریشەیی هەبووە، بەڵام ئێمە لە حکومەت پێویستە لە پشتی یەک بین، چ من چ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە پشتگیری حکومەتەکەمان کرد کارەکان زۆر بە باشتربەڕێوەدەچن و ئالنگارییەکان باشتر تێدەپەڕێنین”.

لە درێژەی قسەکانیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، “هەمووان باس لە چاکسازی حکومەت دەکەن، بەڵام هیچ کەسێك باس لە چاکسازی ناو حیزبە سیاسییەکان ناکات، ئەوانیش پێویستیان بە چاکسازی هەیە، دەبێت ئێمە لەوە تێبگەین  بەرنامە و ئایدۆلۆژیای حیزبەکان چین، دەبێت هاوسەنگی هەبێت لە نێوان سیاسەت و سیاسییەکان”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار لە جیهان دابەزی و لە عێراق بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆری عێراق و دژەتیرۆری کوردستان لەسەر ریشەکێشکردنی تیرۆر رێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share