دژەتیرۆری عێراق و دژەتیرۆری کوردستان لەسەر ریشەکێشکردنی تیرۆر رێککەوتن

دژەتیرۆری عێراق و دژەتیرۆری کوردستان ھەماھەنگ و ھاریکارییەکانیان زیاتردەکەن لە پێناو ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی ئارامیی زیاتر لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە.

بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی دژەتیرۆری کوردستان، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکانی پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە سنووری پارێزگای کەرکوك، شاندێكی دژەتیرۆری عێراق بە سەرپەرشتیی عەقید روکن ئیهاب جەلیل عەلی ئامر فەوجی دژەتیرۆری عێراق لە کەرکوک، سەردانی بارەگای فەوجی چواری دژەتیرۆریان کرد لە قەرەهەنجیر.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، “لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئارامی و ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ھەماھەنگیی زیاتر و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش  تاوتوێکران، جەختكرایەوە لە بەرفراوانکردنی کردە ھەواڵگری و سەربازییەکان بۆ دەستگیرکردنی داواکراو و لە یاسا هەڵاتووان کە لە لایەن دادگاکانی عێراق و ھەرێم بە ماددەکانی تیرۆر داواکراون”.

“هەردوولا رێکكەوتن هەماهەنگیی زیاتر لە نێوانیان دروستبکرێت و ئاڵوگۆڕی زانیاریی ھەواڵگری سەربازی فراوانتر بکرێت” وەك راگەیەندراوەكە دەڵێت و ئاشكرایكرد، “بڕیاردا دژەتیرۆری کوردستان CTG _ هاوشێوەی هێزە عێراقییەکانی دیکە لە سنووری کەرکوک ئەندامێتیی هەبێت لە ژووری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکان لە شاری کەرکوک تا کاروبارەکان باشتر رێکبخرێنەوە”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەو ناوچانە كراوە كە بۆشایی ئەمنییان هەیە، پلانی تۆکمە و پێوست دانرا تا هەردوولا بە هاوبەشی هەماهەنگییان هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەو سنوورانە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: سەرنجمان لەسەر چاکسازی ریشەیی هەبووە

بابەتی دواتر

پلاسخارت: گەندەڵی لەمپەڕە لەبەردەم گەشەکردن و پێشکەوتنی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕونکردنەوەیەک لە کارەبای هەرێمەوە

بەڕێوبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا بەسەرکەوتووی بەرنامەی پێدانی کارەبا جێبەجێکراوە و نزیکەی…
Total
0
Share