چۆمان.. هاوڵاتییان لەبارەی وەرگرتنی نەوتەوە ئاگاداردەكرێنەوە

قائیمقامیەتی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت، سەرجەم بریكارەكانی خۆراك لە سنووری قەزای چۆمان ئاگاداردەكەینەوە كە بۆ وەرگرتنی بەشەنەوتی دووەم هاوڵاتییان ئاگاداربكەنەوە كە پارەی ئەو بەشە نەوتە بە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سۆران بكەن كە بڕی نەوتەكە 100 لیترە و بە 31 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتییان.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرجەم بریكارەكانی خۆراك لە سنووری قەزای چۆمان و هەر چوار ناحیەكانی (سمیلان، گەڵالە، حاجی ئۆمەران و قەسرێ) ئاگادار دەكەینەوە كە بۆ وەرگرتنی بەشەنەوتی دووەم هاوڵاتییان ئاگاداربكەنەوە كە پارەی ئەو بەشە نەوتە بە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سۆران بدەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لە سەنتەری قەزاكەمان كە بڕی ئەو نەوتەی پێیاندەدرێت 100 لیترە بڕی 31 هەزار دینار لە هاوڵاتی وەردەگیرێت، ئەگەر لە پێش شوێنی دابەشكردنی بریكارەكەی وەربگرێت و هەروەها بڕی 2 هەزار دینار وەردەگیرێت ئەگەر تانكەر بچیتە بەردەم ماڵەكەیان.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەیەكی باڵای هاوپەیمانان کۆبووەوە

بابەتی دواتر

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share