دایكی د. كازم: بزانم كێ كوڕەكەمی ژەهرخواردكردووە بە دەڕنەفیز چاوی دەردەهێنم

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەختەر ئەحمەد دایكی د. كازم فاروق ڕایگەیاند، د.كازم لە سەرەتای ئەمساڵەوە نیشانەكانی نەخۆشییەكەی تێدا دەركەوت و لە مانگی شوباتدا تووشی خوێنبەربوون بوو دوای ئەوەی نێردرایە دەرەوە و پشكنینی بۆ كرا دەركەوت كە د.كازم فاروق ژەهرخوارد كراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “پێشتر كەسانێك خۆیان بە دۆستی د. كازم دادەنا، بەڵام لە كاتی نەخۆشكەوتنەكەیدا پشتیان تێكرد و ئێستاش هەر كەسێك ڕاستییەك لەسەر د. كازم فاروق بڵێت هێرشدەكەنە سەری”.
دایكی د.كازم ئاشكرایكرد، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تووشی خوێنبەربوون بوو دوای پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوت پشكنینەكانی پاك نەبوون و بۆیە نێردرایە دەرەوەی وڵات و چەند پشكنینێكی بۆ كرا و دواتر دەركەوت كە ژەهرخوارد كراوە.

جەختیشیكردەوە، ئەگەر بزانم هەر كەسێك كوڕەكەمی ژەهرخوارد كردووە لێیخۆش نابم و بە دەڕنەفیز چاوەكانی دەردەهێنم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی میدیایی ئێستا دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردنی بەشێک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاودەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاوکردەوە.   دەقی نووسراوی فەرمانی…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوو بازرگان و ژمارەیەك بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لەماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا، دوو بازرگان و ژمارەیەك بەکارهێنەری مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی…
Total
0
Share