کشتوکاڵی سلێمانی: هەناردەکردنی مریشک و هێلکە بۆ عێراق نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، هەناردەکردنی مریشک و هێلکەی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نزیکترین، باشترین و خێراترین بازاڕ بۆ بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان بە گشتی و بەرووبوومە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن.

وتیشی، ئەو بڕیارەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەرچووە بۆ هاوردەکردنی مریشک و هێلکە لە هەرێمی کوردستانەوە دەرفەتێکی باشە بۆ ئێمە.

لەبارەی چۆنیەتیی پرۆسەکەوە شاڵاو جەمال وتی، گرێبەست لەگەڵ کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکرێت و بۆ هەر کێڵگەیەک بڕی %50ی بەرهەمی ئەو کێڵگەیە هەناردەی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێت دوای ئەوەی لە پشکنین دەردەچن.

پەیوەست بە نرخ، ئاماژەی بەوەکرد، لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر کێڵگەی پەلەوەرییمان هەیە و بەرهەمەکانیان دوو هێندەی پێداویستیی ناوخۆیە و لەبەر ئەوە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ، بەپێچەوانەوە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی مانگانە پاڵپشتیی دارایی خێزانەکەی مەبەست سەردار دەکات

خانەوادەکەی مەبەست سەردار ڕایانگەیاند، قوباد تاڵەبانی مانگانە پاڵپشتیی داراییمان دەکات. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مانگانە…
Total
0
Share