سیروان محەمەد: بەمزووانە هاوڵاتییان دەتوانن بە ئۆنڵاین پارەی کارەبا بدەن

وتەبێژی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، بەمزووانە هاوڵاتییان دەتوانن بە ئۆنڵاین پارەی کارەبا بدەن.

سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا پارەدانی کارەبا لەڕێگەی پسوڵەوەیە کە لە پێش ماڵەکان لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت یان هاوڵاتییان خۆیان سەردانی بنکەکان دەکەن و پارەکە دەدەن.

وتیشی، بەمزووانە پرۆژەی ئی پسوڵە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە  هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان بە ئۆنڵاین پارەی ئاو و کارەبا بدەن، ئەوەش ئاسانکارییەکی باشە بۆ هاوڵاتییان و هەروەها قەرەباڵغیی بنکەکانیش کەمدەبێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی بڵاودەکاتەوە

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیدەکاتەوە لەسەر دۆسیەیەک دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/4 دوورخرابێتەوە. سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی…
Total
0
Share