کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت

بڕیارە بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەنجومەنی نوێی سەركردایەتیی ئەو حزبە، ئەمڕۆ درێژە بە کۆبوونەوەکەی خۆی بدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی 8ی مانگ یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی یەکێتی لەدوای کۆنگرە بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاردرا کە کۆبوونەوەکە رۆژی 9ی تشرینی یەکەمیش بەردەوامبێت.

لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەکێتیدا، ئەركە حزبی و رێكخراوەییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە پابەندبوون بە ژیان و گوزەرانی خەڵك و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرایەوە كە كاری لەپێشینەی سەركردایەتی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڤیم فاونده‌یشنه‌وه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی…
Total
0
Share