پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستان ئاشکرابوو

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی زستانەی 2023 جوڵەی بەهێز ناکات، تەنها گرنگی بە فرۆشتنی یاریزانە بێسوودەکان دەدەن.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەکانی مارکا و بێلد سپۆرت، کارلۆ ئەنچیلۆتی پلانەکانی “مێرەنگی” ئاشکراکردووە و بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کە لە مێرکاتۆی زستانی 2023 هیچ یاریزانێک ناکڕێت.

پێکهاتەی ڕیاڵ تاوەکو ئێستا لە خولی ناوخۆ و خولە ئەوروپییەکاندا ئاستی بەرزبووە، ڕاهێنەر و ستافی کارگێڕی پێیانوایە بەردەوامبوون بە هەمان پێکهاتەوە تاوەکو کۆتایی وەرز باشترین بڕیارە.

لە بەرامبەردا سیان لە یاریزانەکان کە پێکهاتوون لە، ماریانۆ دیاز، ئێدین هازارد، ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا دەرگای ڕۆیشتن بەڕوویاندا کرایەوە، بەو مەرجەی یانە کڕیارەکان بڕی داواکراو بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکانیان پێشکەشبکەن.

ئەو یاریزانەی گۆڕانکاری لە بارودۆخیدا ڕوویداوە مارکۆ ئاسینسیۆیە، بەوپێیەی ئەنچیلۆتی داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە و ئیدارەی ڕیاڵ لە هەوڵدان ئۆفەرێکی نوێی پێشکەش بکەن بۆ هەردوو جەمسەرەکە گونجاوبێت.

بابەتی پێشتر

لە کەرکوک نەوتی ماڵان دابەشدەکرێت نرخەکەی 150 دینارە

بابەتی دواتر

بارێكی ماددەی هۆشبەر بە بەهای ملیارێك دۆلار دەستیبەسەرداگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ یانە چاوەڕوانی سیلڤا و دی یۆنگن

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕێگری لە گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی ناکات، بەرشلۆنەش خواستی لەسەر یاریزانەکە نیشانداوە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share