لە کەرکوک نەوتی ماڵان دابەشدەکرێت نرخەکەی 150 دینارە

کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکردووە و نرخی هەر لیترێکیش 150 دینار دەبێت.

لە راگەیەندراوێکی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوکدا هاتووە، بۆ هەر خێزانێکی بڕی 100 لیتر نەوتیان پێدەدرێت، لە بەرامبەر هەر لیترێکیشدا 150 دیناریان لێوەردەگیرێت.

رایگەیاندووە، دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆتاییدێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا دەبەشکردنی نەوت دەستیپێکرد و بۆ هەر 200 لیترێک بڕی 103 هەزار دینار لەسەر هاوڵاتییان هەژمار دەکرا، بۆهۆیەوە لە بەشیک لە ناوچەکان نەوتەکە ڕەتکرایەوە و وەرنەگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بنەماڵەی كاوە بازیانی روونكردنەوەیەك لەسەر برینداربوونی كاوە ئەحمەد تۆفیق ناسراو بە”كاوە بازیانی” بڵاودەكەنەوە و دەڵێن:”ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆماركردووە…
زیاتر ببینە

خورشید هەرکی: ئەوەی تـ.ـەقەی لێکردم بەڵێنی پێدراوە لە دەزگای پـ.ـاراستن دابمەزرێندرێت

خورشید هەرکی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی ئاشکراکرد. خـ.ـورشید هـ.ـەرکی، لە تۆمارێکی دەنگیدا ئاشکرایکرد، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share