بنزیمە لەبارەی مباپێ-وە ڕاستییەکەی درکاند

ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە دووپاتیدەکاتەوە، یانەکەی هەوڵ بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ دەدات و هیواشدەخوازێت لەم وەرزەدا بۆندەکەی واژووبکرێت.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “تێلی فوت”ی فەرەنسی، بنزیمە دەڵێت، “بەهەرحاڵ، یانەی ڕیاڵ مەدرید خواستی لەسەر مباپێ-یە، ئەوەش چیتر نهێنی نییە و ئاشکرایە، حەزدەکەم ئەم وەرزە پەیوەندیمان پێوەبکات، چونکە ئەمڕۆ نا هەر ڕۆژێکی دیکە پەیوەندی بە مەدریدەوە دەکات”.

بەپێی زانیارییەکانی تێلیفوت، بۆندی نێوان مباپێ و پاریس سان جێرمان لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، یانەی شاهانەی مەدرید هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تاوەکو لە زستانی 2022 بەرامبەر بە 50 ملیۆن یورۆ بۆندەکەی واژووبکات، ئەوەشیان وەک کۆتا چانس خستووەتە بەردەم بەڕێوەبەرانی یانە فەرەنسییەکە، بەوپێیەی لە میرکاتۆی هاوینە نرخی هێرشبەرەکە دەبێتە بێبەرامبەر.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدا ڕوودەدات، کە یانەی شاهانە لە هاوینی 2021 بڕی 200 ملیۆن یورۆی بۆ گواستنەوەی هەمان یاریزان پێشکەشکرد، بەڵام پاریسییەکان ئامادەنەبوون دەستبەرداریبن.

مباپێ لەم وەرزەدا 26 یاریی بەدرێسی پاریسەوە کردووە، 18 گۆڵی تۆمارکردووە و 15 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

دیۆکۆڤیچ ئازاد کرا و بەشداریی کراوەی ئوسترالیا دەکات

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بۆ جێگەی دێمبیلی بیر لە بەهرەدارێکی بەرازیل دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share