کریستیانۆ دوای (نەخێر)ەکەی ڕیاڵ مەدرید ونبووە

کریستیانۆ دەیەوێت بۆند لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان واژووبکات

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لە یانەی یوڤانتۆس بەختەوەر نییە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، کەشی ناوخۆیی یانەی خانمە پیرەکە ناجێگیرە و یاریزانان ئارامییان لەدەستداوە، بەتایبەت کە دەبینن یانەکانی ئینتەرمیلان و میلان نزیکن لە نازناوی “سکۆدیتۆ”، ئەو نازناوەی چەندین وەرزە بۆ خانمە پیرەکەیە.

کریستیانۆ یەکێکە لە یاریزانە بێزارەکان، هەستدەکات لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکدا کاردەکات کە ئامانجی چنینەوەی نازناوەکان نییە، بۆیە خەونی هەبووە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام سەرۆکی ئەو یانەیە بە ئاشکرا ڕایگەیاند، لە پلانیاندا نییە “دۆن” بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی مێرەنگی.

چانسێكی دیکەی یاریزانە پۆرتوگالییەکە گەڕانەوە بووە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد، بەڵام ئەم گواستنەوەیەش لەلایەن خودی یاریزانەکە و ئیدارەی یونایتدەوە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە تاووتوێ نەکراوە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، کریستیانۆ هەست بە ونبوون دەکات، بۆیە لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی تاووتوێی گرێبەستکردنی کردووە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان، سەرەڕای ئەوەی خولی فەرەنسا بەراورد بە خولە گەورەکانی دیکە ململانێکردن تیایدا ئاسانە، بەڵام لە ڕێگەی چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان دۆن کریستیانۆ دەتوانێت ئامانجەکانی بپێکێت.

بابەتی پێشتر

یەک یان دوو؟ پێرێز و ڕامۆس ناگەن بە ڕێککەوتن

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share