بارێكی ماددەی هۆشبەر بە بەهای ملیارێك دۆلار دەستیبەسەرداگیرا

پۆلیسی ئوسترالیا دەڵێت، لە هۆنگ كۆنگ دەستی بەسەر بارێك ماددەی میسامفیتامین-ی شلدا گرتووە كە بۆ وڵاتەكەی بەڕێكراوە.

هەڵمەتەكە بە هاوبەشی دەسەڵاتدارانی هۆنگ كۆنگ ئەنجامدراوە، وەك ئەوەی پۆلیسی ئوسترالی ئاماژەی پێدا و رایگەیاند، بەهاكەی دەگاتە 1.6 ملیار دۆلاری ئوسترالی كە هاوتایە بە ملیارێك دۆلاری ئەمریكی.

روونیشیكردەوە، ئەفسەرانیان بە هاوبەشی هێزەكانی سنووری ئوسترالیا كاریان لەگەڵ بەشی گومرگ و باجی هۆنگ كۆنگ كردووە بۆ رێگری لە بارە هۆشبەرە پێوانەییەكە كە كێشی 1.8 تۆن بووە.

دەستبەسەراگرتنی هۆشبەرەكە پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگری كە ئەفسەرانی پۆلیسی فیدراڵی ئوسترالی لە مەكسیك بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی ئوسترالیا بەدەستیانهێناوە.

بابەتی پێشتر

پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستان ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

لیژنەی مۆلیدەکان: نرخی ئەمپێرێک بۆ ئەم مانگە لە 11 هەزار تێناپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share