سێ یانە چاوەڕوانی سیلڤا و دی یۆنگن

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕێگری لە گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی ناکات، بەرشلۆنەش خواستی لەسەر یاریزانەکە نیشانداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی فرینکی دی یۆنگ دەستپێکردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنەوە، لە بەرامبەردا خوان لاپۆرتا و هاوکارانی داوای 80 ملیۆن یورۆیان کردووە و چاوەڕوانن تاوەکو بزانن گرێبەستەکە بە چ تێچوویەک واژۆ دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە پێپ گواردیۆلا بەڵێنی بە بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی داوە، لە ئەگەری پێشکەشکردنی گرێبەستێکی گونجاودا ڕێگری لە گواستنەوەی نەکات، نرخەکەشی لەلایەن سیتیزنسەوە بە 80 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە یانەی بەرشلۆنە ئامادە نییە لە 70 ملیۆن یورۆ زیاتر لە گواستنەوەی سیلڤا بەکار بخات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ڕۆژانی داهاتوو زانیاری زیاتر و جموجۆڵی بەهێزتر بۆ واژۆ کردنی هەردوو گرێبەستەکە ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پێشتر

وێنە.. ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی نیسان بە توندی ڕکابەریی "کامری" دەکات

بابەتی دواتر

بەم نزیکانە.. "تێلیگرام" شێوەی تایبەتیی پرۆگرامەکەی دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا کاره‌ساتی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا هێنا و بلیتی سه‌رکه‌وتنی بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ ئاگرینه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ ئه‌نجامێکی مێژوویی له‌ ئه‌ڵمانیای برده‌وه‌.…
Total
0
Share