بەڕێوەبەرایەتیی هەواری شار: بەبۆنەی ئاهەنگی خوێندکارانەوە ڕۆژانە نزیکەی 16 تۆن خاشاک کۆدەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا بەبۆنەی ئاهەنگی خوێندکارانەوە، ڕۆژانە 14 بۆ 16 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار ڕایگەیاند، تیمەکانمان بە هاوبەشیی کۆمپانیای جێبەجێکار، ڕۆژانە لە کاتژمێر 06:00ـی بەیانییەوە دەستدەکەن بە پاککردنەوەی سەرجەم زۆنەکانی ناو پارکی هەواری شار تاوەکو کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆ، بەڵام لە ڕۆژانی پشوو (هەینی و شەممە)، کاتژمێر 07:00ـی بەیانی بۆ 12:00ـی شەو کاردەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا، بەبۆنەی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانەوە، کاتێکی تری کارکردنمان داناوە بۆ مەبەستی پاکڕاگرتنی پارکەکە، کە ئەویش لە 12:00ـی شەوەوە تاوەکو 03:00ـی بەرەبەیان، تیمێکی ترمان کاری پاککردنەوە ئەنجامدەدات ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی ئاهەنگی خوێندکاران.

دەشڵێت، لە ڕۆژانی ئاساییدا، 3 بۆ 4 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە، لە ڕۆژانی پشوو دەگاتە 8 بۆ 10 تۆن، بەڵام لەئێستادا، بەبۆنەی ئاهەنگی خوێندکارانەوە دەگاتە 14 بۆ 16 تۆن خۆڵ و خاشاک.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە، بەو هیوایەین هەموولایەک لە شوێنی خۆیەوە پاکوخاوێنیی پارکەکە بپارێزێت، لەپێناو هێشتنەوەی ئەو پارکە جوانە کە بۆ خزمەتی شاری سلێمانی و دەوروبەری دروستکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵێکی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەکاتەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، هێڵێکی دیکەی ئاسمانی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی…
Total
0
Share