ئەمشەو پیاوێك لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی تەقەی لە خەزووری كرد و بەپێی زانیارییەكان، خوشكی هاوژینەكەی رفاندووە.
رووداوەكە لە بەردەم پاركی نالی بووە لە شەقامی سالم، كەسێك بە ئۆتۆمبێل دوای ئۆتۆمبێلێكی دیكە كەوتووە كە خەزووری و خوشكێكی هاوژینەكەی تیادا بووە و تەقەی كردووە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بریندارەكە پیاوێكە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار و “گولـلەكە تیخی كردووە” و برینەكەی سووكە و تەندروستیی باشە.
بەپێی زانیارییەكانی ئێستا، ئەو كەسەی تەقەیكردووە پێشتر ناكۆكیی لەگەڵ هاوژینەكەیدا هەبووە و ئەمشەو دوای تەقەكردن لە خەزووری، خوشكێكی هاوژینەكەی رفاندووە.