شەختە هاتوچۆی لە یەكێك لە ڕێگا سەرەكییەكانی هەولێری سەختكردووە و هۆشداری ‏دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی هاوڵاتییان و شۆفێرانی ‏کردووە، داوایان لێدەکات ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین بەکارنەهێنن ‏بەهۆی مەترسیداریی ڕێگاکەوە.‏

لە ئاگادارییەکەی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، “شۆفێران و هاوڵاتییان، به‌تایبه‌تی ئه‌و ‏كه‌سانه‌ی كه‌ ڕێگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان بۆسه‌ر چیای سه‌فین به‌كارده‌هێنن ‏ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌به‌ر دروستبوونی شه‌خته ‌و به‌سته‌ڵه‌ك، به‌تایبه‌تی له‌ دیوی دابه‌زین بۆ ‏هیران، ڕێگا‌كه‌ له ئێستادا سه‌لامه‌ت و شیاو نییه‌ بۆ به‌كارهێنان ‌”.‏

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، “ئێستا ڕێگاکە هۆكارێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ‏خلیسكان”، بۆیە داوادەكات “لەحاڵه‌تی پێویستدا ده‌توانن ڕێگای شه‌قڵاوه‌ – هیران ‏به‌كاربهێنن، كه‌ له‌ئێستادا كێشه‌ی نییه‌”.‏

 

بابەتی پێشتر

نەوت بەرزترین نرخی لە ماوەی شەش ساڵدا تۆماركرد

بابەتی دواتر

دوای دوو ڕۆژ کێشەی کارەبای تاسڵوجە – دوکان چارەسەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share