پۆلیسی هەولێر دوو هاوسەری بە تۆمەتی هەڵخەڵەتەندنی خەڵک دەستگیرکرد

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار ڕایگەیاند کە دوو کەسیان دەستگیرکردووە هاوسەرن و کاریان قۆڵبڕین و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، “بەشی ڕۆژهەڵاتی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین دوو کەسیان دەستگیرکرد کە هاوسەر بوون و کاریان هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و وەرگرتنی پارە بووە لێیان”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، “ئەو دوو هاوسەرە ناویان (ز.ع.ص) و (ع.م.ف)ەیە و بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان و فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون”.

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند، هەردوو تۆمەتبارەکە ئێستا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان: سەردەمێکی عەجایەبە مردن بۆ جەلاد و میوانداری بۆ قوربانییان

بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان بە ڕەخنەوە نووسیویەتی، “سەردەمێکی عەجایەبە؛ مردن بۆ جەلاد، میوانداری بۆ قوربانییان”. شیلان عارف،…
Total
0
Share