كەشناسی ڕێژەی بارانبارینی سەنتەری پارێزگاكانی بڵاوكردەوە

ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵی سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە، هەڵەبجە زۆرترین و دهۆك كەمترینی لێباریوە.

بەپێی ئامارەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵ تا ئێستا لە هەولێر 89 ملیمەتر و لە سلێمانیش 87 ملیمەتر باران باریوە.

زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێم، لە هەڵەبجە باریوە، بە 105 ملیمەتر، كەمترینیش لە دهۆك باریوە بە تەنها 38 ملیمەتر.

كەشناسیی هەرێم ڕێژەی بەرانبارینی كەركوكیشی بڵاوكردووەتەوە و ئەمساڵ تا ئێستا تەنها 26 ملیمەتر باریوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رپه‌رشتیاری دارستانی چیای گۆیژه‌: چیای گۆیژە لەبەردەم مەترسیی ئاگرکەوتنەوەدایە

سه‌رپه‌رشتیاری دارستانی چیای گۆیژه‌ ڕایدەگەیەنێت، چیاکە لەبەردەم مەترسیی ئاگرکەوتنەوەدایە و پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌نگمانه‌وه‌ بێن. ڕه‌ئوف بایزئاغا، سه‌رپه‌رشتیاری…
Total
0
Share