چ تەمەنێک گونجاوە بۆ وازهێنان لە جگەرە؟

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی باشترین تەمەن دەستنیشاندەکات بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان و دوورکەوتنەوە لە مەترسیی مردن.

توێژینەوەکە کە لەلایەن ماڵپەڕی ” Sense Alert ” بڵاوکراوەتەوە ، دەریخستووە ئەو جگەرەکێشانەی کە پێش تەمەنی 35 ساڵی واز لە جگەرەکێشان دەهێنن، ڕێژەی مردنیان هاوشێوەیە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە”.

توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووە‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ته‌مه‌نێكی درەنگتردا وازیان له‌ جگه‌ره‌ كێشان هێناوه‌، هێشتا بەسوودە بۆیان‌، به‌ڵام رێژه‌ی مردنیان له‌و كه‌سانه‌ زیاتره‌ كه‌ پێش ته‌مه‌نی 35 ساڵی وازیان له‌ جگه‌ره‌ هێناوه‌.

ئەو جگەرەکێشانەی کە وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، کاتێک تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 44 ساڵدا بووە، ڕێژەی مردنیان بە ڕێژەی 21% زیاترە، بەراورد بەو کەسانەی کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە، ئەوانەی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە لە نێوان تەمەنی 45 بۆ 54 ساڵی ڕێژەی مردنیان بە ڕێژەی 47% زیاترە بەراورد بەو کەسانەی جگەرە ناکێشن.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێن، وازهێنان لە جگەرەکێشان بە تایبەت لە تەمەنی کەمدا پەیوەندیی بە کەمبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی مردنەوە هەیە.

“ئەمە سێیەم توێژینەوەی گەورەیە کە پێشنیاری ئەوە دەکات کە تەمەنی 35 ساڵی باشترین تەمەنە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی لە تەمەنی بچووکدا دەستیان بە جگەرەکێشان کردووە”.

بابەتی پێشتر

44 هەزار تۆن برنج گەیشت و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

سودانی دوایین وردبینی لە ناوی کاندیدەکانیدا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share