ئەو پیاوەی دانی بەوەدا نابوو “93 ژن”ی كوشتووە لە تەمەنی 80 ساڵیدا مرد

“گەورە بكوژێكی ئەمریكی” كە دانی بە كوشتنی زیاتر لە 90 ژندا ناوە، لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەكان كە بە میدیاكانی ئەمریكایان ڕاگەیاندووە، سامیۆڵ لیتڵ ئەو پیاوەی دانی بە كوشتنی دەیان ژندا ناوە و بە گەورەترین بكوژ ناوبراوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی كانونی یەكەم گیانی لەدەستداوە.

سامیۆڵ لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی كالیفۆڕنیا مردووە، هەرچەندە باس لە هۆكاری مردنەكەی نەكراوە بەڵام ئەوە خراوەتەڕوو كە ماوەیەكە بە دەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.

واشنتن پۆست بەشێك لە دانپێدانانی “بكوژ”ەكەی بڵاوكردووەتەوە، دانی بەوەدا ناوە ئەو ژنانەی كردووەتە ئامانج كە “لەشفرۆش یان بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر بوون” بوون.

ئەوەش ئاشكراكراوە، زۆربەی ئەو ژنانەی كە كووشتویانیەتی “ژنانی ڕەشپێست و هەژار” بوون، زیاتر ئەوانەش بوون كە بە تەنیا دەژین.

“گەورە بكوژە ئەمریكییەكە” بە تۆمەتی كووشتنی سێ ژن، سێ جار بە زیندانیی هەتاهەتایی سزا دراوە بەبێ مەرجی ئازادكردن.

بەڵام دەركەوتووە، سامیۆڵ لیتڵ زیاتر لەو ژمارەیەی كوشتووە كە لەسەری سزا دراوە.

بەگوێرەی ئەو دانپێدانانەی دادگا بۆ میدیاكانی ئەمریكای ئاشكراكردوون، سامیۆڵ لیتڵ دانی بەوەدا ناوە كە لەنێوان ساڵی 1970 بۆ ساڵی 2005، هەستاوە بە خنكاندنی 93 ژن لە سەرتاسەری ئەمریكادا.

پاش ئەوەی سامیۆڵ دانی بە كووشتنی ئەو ژمارەیەدا ناوە، پۆلیس توانیویەتی 50 حاڵەتیان پشتڕاست بكاتەوە.

ئێف بی ئای لە لێكۆڵینەوەی لە تاوانەكانی ئەو بكوژەدا، ناوی لێناوە گەورەترین بكوژ لە مێژووی وڵاتەكە.

كەیسی ئەو “پیاوە ڕەشپێستە بكوژە”، یەكێكە لەو كەیسانەی زۆرترین لێكۆڵینەوەی لەلایەن پۆلیس و ئێف بی ئای ئەمریكییەوە لەسەر كراوە، كە بووەتە جێی سەرنجی میدیاكانی جیهان و ئەمریكاش.

بابەتی پێشتر

48 كەس لەخۆدەگرێت.. تاران لیستی تۆمەتبارانی كوشتنی سولەیمانی دیاریدەكات

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستیی عێراق داوای كەرەنتینی سەرتاسەری دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداری لە ژەهراویبوون بە قورقوشم دەدرێت.. ساڵانە پێنج ملین کەس لە جیهاندا بەوهۆیەوە دەمرن

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ بڵاویکردەوە، چاودێریی زیانە گەورەکانی ژەهراویبوون بە قورقوشممانکرد کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی هەسارەی زەوی هەیە،…
Total
0
Share