هەندێکیان هۆکاری شێرپەنجەن.. ئەو ماددانەی ناو هەویری ددان کە دەبێت پشتگوێیانبخەین

 

هەویری ددان ماددەی سەرەکییە لە شتن و خاوێن ڕاگرتنی ددانەکاندا کە ڕۆژانە زیاتر لە جارێک بەکاردەهێنرێت، ئەوەی گرنگە چۆنێتیی هەڵبژاردنی هەویری ددان شتنە لەکاتی کڕینیدا.

پێویستە لەکاتی کڕینی هەویری ددان شتندا هەندێک پێکهاتەی ناوی پشتگوێبخەین:

یەکەم: بۆیەی سپیکردنەوەی دەستکرد

ئەو بۆیە دەستکردانەی بۆ سپیکردنەوەی ددان لەناو هەویری ددان شتندا بەکاردەهێنرێت تەندروست نین، هەندێک لەو بۆیانە لە پێکهاتەکانی پەترۆڵ دروستدەکرێت، کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە تووشبوون بە شێرپەنجەوە هەیە.

دووەم: دیسانۆلامین DEA

دیسانۆلامین ماددەیەکی کیمیاییە کە لە بەشێکی زۆر لە بەرهەمە جوانکارییەکاندا بەکاردەهێنرێت وەک، شامپۆ، سابوون وهەویری ددانیش، لەگەڵ ئەوەی ماددە کیمیاییەکە وەک پاڵنەرێکی کەمکەرەوەی دڵەڕاوکێ دادەنرێت بەڵام ژمارەیەکی زیاتر لە کاریگەریی نەرێنیی تەندروستیی هەیە.

سێیەم: کبریتی لۆریلی سۆدیۆم

ئەم ماددەیەش بەکاردەهێنرێت لە زۆرێک لە ماددەکانی جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت، ماددەکە بۆ تێکەڵبوونی زەیت و ئاو بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەی FDA تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی پشتڕاستکراوەی لەبارەی هۆکاری ماددەکە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە نەخستووەتەڕوو، بەڵام هۆکارە بۆ کێشەکانی پێست، سوتانەوەی دەم و کێشەی تەندروستیی دیکە.

چوارەم: شیرینکەرە دەستکردەکان

لەگەڵ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی بەهێز نییە بۆ بوونی پەیوەندی لەنێوان شیرینکەرە دەستکردەکان و شێرپەنجە، بەڵام هۆکارە بۆ ناکارابوونی میکرۆبە سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە و جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانیان، بۆیە گرنگە لەکاتی کڕینی هەویری دداندا بوونی ئەو ماددەیە پشتگوێبخەیت.

بابەتی پێشتر

كازمی بەردی بناغەی بنیادنانی 1000 خوێندنگەی دانا

بابەتی دواتر

چێشتخانەی "خاڵە شوان" لە سیتەک داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share