44 هەزار تۆن برنج گەیشت و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، 44 هەزار تۆن برنج گەیشتووە و لە چێوەی سەبەتەی خۆراکی 2022 بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو کەشتی بارهەڵگری (جبل الکاور) گەیشتووەتە ناوچەی ئەدلا لە ئاوە هەرێمییەکاندا، کە بڕی 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی هەڵگرتووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” برنجەکە لەدوای داگرتنی و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی کۆنتڕۆڵی جۆری، رەوانەی کۆگاکان دەکرێت بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراکی ساڵی 2022″.
ئاشکراشی کرد،”برنجەکە لە جۆری دەنک درێژە و لە ئاستی جیهاندا بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و کوالێتی بەرزە”.

بابەتی پێشتر

سبەی باراندەبارێت.. كوێ دەگرێتەوە؟

بابەتی دواتر

چ تەمەنێک گونجاوە بۆ وازهێنان لە جگەرە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share