سودانی دوایین وردبینی لە ناوی کاندیدەکانیدا دەکات

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی راسپێردراوی عێراق ئەمڕۆ دوایین وردبینی لە ناوی کاندیدی پۆستە وزارییەکان دەکات.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی راسپێردراوی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سودانی دوایین وردبینی لە ناوی کاندیدی پۆستە وزارییەکان دەکات پێش خستنەبەردەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی پێنجشەممەدا”.

ئاشکراشی کرد، “وردبینییەکە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە دەبێت لە خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی ناوخۆ، بەڵگەی تاوان، دەستەی دەستپاکی و دادپەروەری”.

ئاماژەی بەوەش کردووە،” لیژنەکە لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستی بڕوانامە زانستییەکانی کاندید دەکەن، دەیانەوێت دڵنیاببنەوە کە هیچ تاوانێکی لە ئەستۆ نییە، لە دەستەی دەستپاکی ئەستۆی پاکە و ناوی لە هیچ لیستێکی  فەرمانگەکانی چاودێری و ئەمنییدا نییە”.

 

بابەتی پێشتر

چ تەمەنێک گونجاوە بۆ وازهێنان لە جگەرە؟

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: دۆسیەی نەخۆشی و بێهەواڵیی دکتۆر کازم فاروق ئاڵۆزە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share