بە هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی كێشەی بەشە ناوخۆییەكان چارەسەركراون

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرینەی كێشەی بەشە ناوخۆییەكان چارەسەركراون و بەپێی بەدواداچوونەكانمان بۆ ئەمساڵی خوێندنیش دەرماڵەی خوێندكاران دەدرێت.

د. كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە هەوڵ و دەستپێشخەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرینەی كێشەی بەشە ناوخۆییەكانمان چارەسەركراون و كێشەی سەرەكیمان نییە تەنها چەند كێشەیەكی لاوەكی هەن كە ڕۆژانە دەتوانین چارەسەریان بكەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی بەدواداچوونەكانمان لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراومان كردووە بۆ وەزارەت و ئەوانیش بە هەمان شێوە نووسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

حكومەت شەش ملیار دیناری بۆ وەزارەتی پەروەردە تەرخانكرد

بابەتی دواتر

نرخی كارتی كارەبا لە 10 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 100 هەزار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
Total
0
Share