زاوایەک بە هاوکاریی خەسووی خەزووری خۆی کوشت

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کەسێک لە گوندێکی قەزای ئامێدی کوژراوە، ئێستا بکوژەکە دەستگیرکراوە کە زاواکەی بووە.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی وت، “دوای ئەوەی پۆلیسی قەزای ئامێدی، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لە بارەی کوشتنی پیاوێکی بەتەمەن بەناوی (نزار سلێمان)، کە لە شەوی 4ی ئەم مانگە لە گوندی دەرگەڵا لە قەزای ئامێدی کوژرا، دەرکەوت بکوژەکەی زاواکەی بووە و بە هاوکاریی خەسووی ئەو کارەی کردووە”.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ڕاشیگەیاند، “ئەو پیاوە بەتەمەنە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف کوژراوە و بکوژەکەش زاواکەیەتی بەناوی (س،ع) تەمەن 34 ساڵ.”

پۆلیسی دهۆک هۆکاری ڕوداوەکەی ئاشکراکردووە و ڕایگەیاند، “ئەم تاوانە لەسەر سامانێکی کەمبووە و زاوای کوژراوەکە چاوی بڕیوەتە بڕە پارەیەک کە زۆریش کەمبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی تاقیكردنه‌وەی قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی بڵاوكرانەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی، پیشه‌یی، خوێندنی ئیسلامی، هه‌روه‌ها…
Total
0
Share