پیسترین پیاوی جیهان گیانیلەدەستدا

ئەو پیاوە ئێرانییەی زیاتر لە نیو سەدە بوو خۆی نەشتبوو و بە پیسترین پیاوی جیهان ناوبانگی دەرکردبوو گیانیلەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “عەمۆ حاجی، کە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە بوو خۆی نەشتبوو، لە گوندی دزکای پارێزگای فارس لە باشووری ئێران گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پیاوە ئێرانییەکە لە تەمەنی 94 ساڵیدا و بەهۆی چوونە تەمەنەوە گیانیلەدەستداوە”.

ئاشکراشی کرد، “پێش چەند مانگێک لە لایەن دانیشتوانی گوندەکەوە ئەو پیاوە شۆردراوە”.

عەمۆ حاجی لە ژیانیدا هاوسەرگیری نەکردووە، بەهۆی تووشبوونی بە فۆبیای خۆشتن ماوەی زیاتر لە نیو سەدەبوو خۆی نەشتبوو، سەرەتای بڵابوونەوەی چیرۆکەکەشی بۆ ساڵی 2013 دەگەڕێتەوە کاتێک یەکێک لە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی فیلمێکی بەڵگەنامەیی لەژێر ناونیشانی “ژیانێکی نامۆی عەمۆ حاجی” بڵاوکردەوە.

بابەتی پێشتر

لە بارەی یاسای چاودێریی نەوجەوانان پەرلەمان وەڵامی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەداتەوە

بابەتی دواتر

میدیای یەكێتی وەڵامی بەرپرسانی پارتی دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share