لە بارەی یاسای چاودێریی نەوجەوانان پەرلەمان وەڵامی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەداتەوە

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایگەیاند وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی یەک خاڵی دیارینەکردووە کە کەموکورتی بێت لە یاسای چاودێریی نەوجەوانان.

بەدرییە ئیسماعیل بریاردەری لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكى كردن له‌ مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە یاسای چاودێریی نەوجەوانانی رەتکردووەتەوە، بێ ئەوەی هیچ خاڵێکی دیاریکردبێت سەبارەت بەو رەخنانەی کە لە بارەی یاساکەوە هەیبێت”.

وتیشی، “ئێمە ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی لیژنەی مافی مرۆڤ کۆبووینەوە نوسراومان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، کە بە فەرمی ئاگادارمان بکەنەوە لەو تێبینیانەی هەیانە دوای ئەوەی ئاگاداریان کردینەوە لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی کۆدەبینەوە و بڕیاری پێویست دەدەین لەبارەیەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد،”یاساکە بە فەرمی دەرچووە لە وەقائیعی کوردستان بڵاوبووەتەوە، کەواتە ناتوانرێت رەتبکرێتەوە، تەنها دەتوانرێت جارێکی دیکە هەمواربکرێتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، یاسای ژمارە پێنجی هەموارکراوی 2022ی چاودێرییکردنی نەوجەوانانی رەتدەکەنەوە چونکە پێشێلی مافی نەوجەوانانی تێدایە.

بابەتی پێشتر

ئیندۆنیزیا.. ژنێک هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کۆشکی سەرۆکایەتیی دا

بابەتی دواتر

پیسترین پیاوی جیهان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share