بە سێ هەنگاو ڕێگری لە پیربوونی مێشكت بكە

هەندێك بەرهەم هەن كە پیربوونی مێشك خێرادەكەن

پزیشكان دووپاتیدەكەنەوە كە چالاكییە جەستەیی و ژیرییەكان دەبنەهۆی دەربازبوون لە پیربوونی مێشك، سەرەڕای ئەوەی دەشێت بەهۆی بۆماوەیی، یان ژینگە و تەندروستیی گشتییەوە ڕووبدات.

پزیشكان سێ هەڵسوكەوتیان دیاریكردووە كە دەبێتەهۆی پاراستن و درێژكردنی توانای مێشك سەرەڕای كاركردن بۆ چەندین ساڵ، بەبێ چوونە ناو قۆناغی پیربوونەوە.

بەپێی پزیشكان، پێویستە كەسەكە بەشی پێویست لە خەوتنی ڕۆژانەی هەبێت، چونكە ئەوە هەلی باشبوون و هێوری دەداتە مێشك پاش چالاكییەكانی چەند كاتژمێری ڕابردووی.

دەشڵێن، ئەو كەسانە پشووی پێویست وەردەگرن، خاوەن توانای باشترن بۆ ئەنجامدانی هەر ئەركێكی ژیری یان جەستەیی، هەروەك دەتوانن بە ئاسانیی زیاتر كۆنتڕۆڵی دۆخەكان بكەن.

بنەمای دووەم وەك ئەوەی پزیشكان ئاماژەی پێدەدەن، فێربوونی شتی نوێیە بە بەردەوامی و بوارنەدانە بە مێشك بۆ خاوبوونەوە و تەمبەڵی.

وەك ئەوان دەیڵێن، لەمیانەی پرۆسەی فێربووندا، ڕایەڵی دەماریی نوێ لە مێشكدا دەردەكەوێت، هەروەك هاریكاری دەبێت لە گەشەی بەردەوام و ڕێگەی چوونە تەمەنی پێنادات.

پزیشكان ڕێنوێنیش دەكەن بە خواردنی ڤیتامینەكان و تەواوكارە خۆراكییەكان بەدرێژایی ڕۆژ، جەختیشدەكەنەوە كە زۆرینەی ڤیتامینەكان دەتوانرێت لە سەوزە و میوەكانەوە بەدەستبهێنرێن.

لای خۆیەوە سیرینا بۆن، شارەزای بواری خۆراك دەڵێت، هەندێك بەرهەم هەن كە پیربوونی مێشك خێرادەكەن، لەو ماددە زیانبەخشانە شەكر، گۆشتی پیشەسازی و زیادبەكارهێنانی كاربۆهیدراتە.

بابەتی پێشتر

وێنە و زانیاری.. ئیسرائیل بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانی خاپووركرد

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق: پێویستمان بە زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share